شارپرێس:
کوردێكى خه‌ڵكى شارى بۆكان كه دانیشتوى شارى هه‌ولێره له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌وشاره ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا.
به‌وته‌ى په‌یامنێرى شارپرێس، دوو گه‌نجى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه له‌شارى هه‌ولێر نیشته‌جێن چونه به‌رده‌م نوسینگه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌وشاره‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هیچ مافێكیان بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كراوه‌و وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كیش له‌به‌رامبه‌ر خراپى ژیانیاندا، یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كان ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و گه‌نجه‌ى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا، به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجنسى له‌هه‌ولێرو دواى چاره‌سه‌ر تائێستاش له‌ژیاندا ماوه‌و له‌ژێر چاودێرى پزیشكدایه.
هه‌ژارى په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌و گه‌نجه‌ى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا، ماوه‌ى چوار ساڵه هاتۆته هه‌رێمى كوردستان‌و له‌شارى هه‌ولێر كرێكارى ده‌كات.
ئه‌وه‌شى وت:"چه‌ندجارێك سه‌ردانى باره‌گاى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى له‌شارى هه‌ولێر كردوه‌و به‌ڵام وه‌كو خۆى وتویه‌تى:"وه‌ڵام نه‌دراومه‌ته‌وه".

