هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران

کوردستان

20/05/2021‌ 3445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هێرشیانکردە سەر ئەو کەسانەی ئێستا لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەتەوە.

لەخۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، گرژیی و ئاڵوزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، چونکە خۆپیشاندەران دەیانویست بچنە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.