پەیامێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ یەکێتی

کوردستان

31/05/2021‌ 3131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بزوتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئومێدەوارین پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵک‌و سەرخستنی‌ هاوپەیمانێتی‌ کوردستان بێت".


ئەمڕۆ دوشەممە لە 46هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو حزبە کردو ڕایگەیاند، "هیواخوازین ئەو یادە هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌‌و یەک گوتاریی‌ کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق، بۆ ناوخۆی‌ هەرێمیش فاکتەری‌ بەهێزکردنەوەی‌ هەنگاوەکانی‌ چاکسازی‌ گشتگیربێت بۆ خزمەتی‌ هاوڵاتیان".

بزوتنەوەی‌ گۆڕان دەشڵێت:"ئومێدەوارین پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵک‌و سەرخستنی‌ هاوپەیمانێتی‌ کوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران".

لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەریەکە لەیەکێتی‌و گۆڕان بەهاوپەیمانێتی کوردستانی بەشداریی لەو هەڵبژاردنەدا دەکەن.