تەندروستیی جیهانی: لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامانجێکی لۆجیکی نییە

جیهان

07/06/2021‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی جیهان، ئامانجێکی لۆژیکی نییە.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بەریتانی، دیڤید نابارۆ، نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتویەتی:"دەبێت مرۆڤایەتی فێربێت چۆن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆی دەگونجێنێت، بەشێوەیەک دەبێت ڕێگری بکات لەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەڤایرۆسەکە هەڵنەکشێت‌و ژمارەیەکی گەورە تووشی نەخۆشییەکە نەبن".

بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکاتێک باس لەبەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت، گریمانەی ئەوە دەکرێت کە ڕەنگە شێوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەریهەڵدابێت.

بەوتەی نابارۆ، ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەمزووانە بزر نابێت، بەڵکو لەئایندەدا زنجیرەی نوێی لێدەردەکەوێت، بۆیە دەبێت مرۆڤایەتی هەوڵی خۆگونجاندن لەگەڵیدا بدات.

و: ئاکۆ ئاڵی