ئایفۆنە كۆنەكان ڤێرژنیان بۆ دێت

هەمەڕەنگ

09/06/2021‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لە بەكارهێنانی ئایفۆن گرفتی نوێبوونەوەی ڤێرژنەكانیان هەیە، ئەگەر مۆبایل ڤێرژنی نوێ وەرنەگرێت گررفتی خاو بوونەوە و جامبوونی بۆ دروست دەبێت.

بەپێی بابەتێكی پێگەی "The Verge" ئەو مۆبایلانەی چارەسەركەری A9 2015  یان لەسەرە ڤێرژنە نوێیەكەی ئایفۆن وەردەگرن.

مۆبایلەكانیش بریتین لە ئایفۆن 6 ئێس، ئایفۆن شەش ئێس پڵەس و ئایفۆن شەش ئێس ئی و مۆبایلەكان ڤێرژنی ئای ئۆس 15 وەردەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی پێگە ئەلیكترۆنییەكە كۆمپانیای ئەپڵ لە وەرزی پاییز لە كۆنگرەیەك ڤێرژنە نوێیەكە و و بەرهەمە نوێیەكانی ڕادەگەیەنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ