کڕێژی قژ ڕەنگە ئاماژەبێت بەبونی کێشە لەجگەردا

تەندروستی

10/06/2021‌ 861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کێشەی چەوریی جگەر کاتێک درووستدەبێت کە جەستە بڕێکی زۆر چەوریی بەرهەمدەهێنێت، یان جەستە وەک پێویست پڕۆسەی زیندەپاڵ ئەنجامنادات، کاتێکیش ئەو گرفتە دروستدەبێت، دەکرێت دەرکەوتنی کڕێژی قژ یەکێک بێت لەئاماژە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە.

لەوبارەیەوە ئەنگێڵا هیکسی پسپۆڕی چارەسەرکردن بەدەرزی ئاژنین دەڵێت، لەپزیشکی چینیدا هۆکاری هەرە باوی دەرکەوتنی کڕێژ بریتییە لە کەمی خوێنی جگەر، دەشڵێت: یەکێکی تر لەکارەکانی جگەر بریتییە لەشێدارکردنەوەی جەستە، بۆیە کەمخوێنی مانای ئەوەنییە تووشی کەمخوێنی بوویت، بەڵکو خوێنەکەت وەک پێویست قژ شێدار ناکاتەوە.

باس لەوەشکراوە کە لەو حاڵەتە تەندرووستیانەی تر کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی کڕێژ بریتین لە: 
کۆنیشانەی سجۆجرن.
ناتەواویی ڕژێنی دەرەقی
کاژۆکیی
گیرانی جگەر
کەمی ڤیتامین ب ٦

لەو چوارچێوەیەدا، نۆرینگەی کلیفلاند دەڵێت لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا چەوری جگەر هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ درووست ناکات یان نابێتە هۆی ئەوەی جگەر بەشێوەیەکی سرووشتیی کارنەکات، بەڵام لەسەدا ٧ بۆ لەسەدا ٣٠ تووشبووان حاڵەتەکەیان بەرەو خراپتر دەڕوات.

هەروەک بەگوێرەی رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی، هۆکاری بوونی چەوری جگەر لای هەندێک کەس و نەبوونی لای کەسانی تر هێشتا روون نییە، بەڵام دەکرێت لەڕێگای کۆمەڵێک نیشانەی درێژخایەن بناسرێتەوە وەک :

زیادبوونی کێش.
بەرەنگاربوونەوەی جەستە ئەنسۆلین.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا .
بوونی بڕێکی زۆر چەوریی، بەتایبەت چەورییە سیانییەکان لە خوێندا.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە