هەگەپە کوشتنى ١٠ سەربازى تورکیای لە باکورو باشورى کوردستان راگەیاند

کوردستان

10/06/2021‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندنى راگەیاندنى هەپەگە رایگەیاند، لە چەند چالاکییەكی گەریلاکاندا لە ئاڤاشین، زاپ، گەڤەر و چەلێ لە باکوور و باشووری کوردستان، دە سەربازی تورکیاکوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە باکوور و باشووری كوردستان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپ لە باشووری کوردستان و هەرێمەکانی گەڤەر و چەلێ لە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا، ١٠ سەربازی تورکیا کوژراون.

هەروەها دەیشڵێت: گەریلاكانی ئازادی بەردەوامن لە بەرخۆدان لە دژی هێرشەداگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك ‌و ئاماژەی بەوەیش كردووە: “لە ٢٤ی نیساندا لە گەلی ئادەمئۆغلوی ناوچەی کەمەحی ئەرزنجان، کۆنتراکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک، بۆ ئەوەی هێزەکانمان گەمارۆ بدەن، فۆتۆکاپیان لە ناوچەکە جێگیر کرد، هێزەکانمان لە گەلی ئادەمئۆغلو و مەرجان، ٧ فۆتۆکاپیان لەناو برد.

س.هـ