شارپرێس:
دوای شەش ساڵ لەڕێککەوتنی یەکێتی‌و گۆڕان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی سنوری هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی، شاهین حەمەڕەزا لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکاردەبێت.
ماوەى شەش ساڵه یه‌كێتى‌و گۆڕان ڕێكه‌وتنێكیان هه‌یه بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییه‌كانى سنوری هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی‌و گه‌رمیا‌و ڕاپه‌ڕین.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ڕاژەی (شاهین حه‌مەڕەزا) وەک کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆکاروباری کارگێڕیی، لەوەزارەتی بازرگانیەوە گوازرایەوە بۆسەر وەزارەتی ناوخۆ‌و بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەک جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکاربێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه (شاهین حه‌مەڕەزا) وەک کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگرى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام به‌هۆى كارنه‌كردن به‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌نێوان یه‌كێتى‌و گۆڕاندا هه‌بوو ئه‌و كاندیده‌ش بۆ ئه‌و پۆسته فه‌رمانى بۆ ده‌رنه‌كرابوو.
له‌دواى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌نێوان یه‌كێتى‌و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئه‌مساڵ، هه‌ردولا جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى پێشتر له‌نێوانیاندا هه‌بوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش بێت، ده‌بێت یه‌كێتى پۆستى قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه بداته گۆڕان‌و كاندیدى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش حەمید بارامه كه ئێستا بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەیه، هاوكات دواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان یه‌كێتى‌و گۆڕان له‌ده‌باشان به‌سه‌رپه‌رشتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان درا به‌بزوتنەوەی گۆڕان‌و له‌دوو ڕۆژى ڕابردودا كاندیده‌كه‌ى ده‌ستبه‌كاربوو.