تەقە لەبارەگای هەدەپە کراو ئەندامێکیان کوژرا

کوردستان

17/06/2021‌ 1265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپارێزگای ئیزمیری تورکیا تەقە لەبارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کراو بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە کوژرا.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشارۆچکەی کۆناک تەقە لەبارەگای هەدەپە کراو بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە بەناو دەنیز پۆیراز کوژرا.
 
لەپاش ڕوداوەکە پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکەدا گەڕاوەو سەرئەنجام لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ئەم پەلامارەى سەر بارەگایەکى هەدەپە لەدواى ئەوەدێت، ئەردۆغان کەیسى داخستنى هەدەپەى رادەستى داواکاریی گشتى کردوەو داوایکردووە کارى سیاسیی ئەو پارتە لەتورکیا بەگشتى قەدەغە بکرێت.