شارپرێس:
دواى نزیكهى ههفتهیهك لهگلهییو ناڕهزاییهكانى پزیشكو كارمهندانى نهخۆشخانهى هیوا، وهزارهتى تهندروستى هاتهسهرخهتو لهڕونكردنهوهیهكدا ڕهتیدهكاتهوه، ئهو نهخۆشخانهیه فرۆشرابێت یان بدرێته كهرتى تایبهت، وتهبێژى ئهو وهزارهتهش باس لهدابینكردنى پارهى كۆمپانیاكان دهكاتو لهو ڕوهوه دڵنیایی دهدات.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندوه، "سەبارەت بەو هەواڵو پڕوپاگەندانەی لەمڕۆژانەدا بڵاوبوونەتەوە گوایە نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی دادەخرێت یان فرۆشراوەو دەدرێت بەكەرتی تایبەت، بەداخەوە بووەتە هۆی چەواشەکاریو موزایەدەکردن".
وتهبێژهكهى تهندروستى دهڵێت:"هاوڵاتیانو پزیشکانو کارمەندانی نەخۆشخانەی هیواو هەموو سەنتەرەکانی دیکەی شێرپەنجە دڵنیادەکەینەوە بەپاڵپشتی سەرۆکی حکومەتو ئەنجومەنی وەزیرانو هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، هەر کێشەو کەموکورتیو پێداویستیەکیان وەکو خەرجکردنی بودجەی (بەدەل عیادە) بەپێی پێویستیانو هاوسەنگی دابەشکردن لەسەر بنەمای یەکسانیو پابەندبوون بەڕێنماییەکانی چاکسازیو هەموارکراو چارەسەردەکرێت".
ئهوهشى وتوه:"هەروەها هەموو پاڵپشتیو ئاسانکاریەک دەکەین بۆ کۆمپانیاکانی دابینکەر بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان لەوەزارەتی دارایی لەپێناو بەردەوامبوونی دابینکردنی دەرمانو پێداویستی پزیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستان".
دهقى ڕاگهیهنراوهكه:
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی لەمڕۆژانەدا بڵاوبوونەتەوە کە گوایە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دادەخرێت یان فرۆشراوە و دەدرێت بە كەرتی تایبەت، کە بەداخەوە بووەتە هۆی دەستکردن بە چەواشەکاری و موزایەدەکردن.
بۆیە بە پێویستی دەزانین بە ڕای گشتی بگەیەنین کە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، بەڵكو بەپێچەوانەوە لە نەخۆشخانەی هیوا و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی خزمەتکردنی نەخۆش بەخۆڕاییە و لەڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ئەم نەخۆشخانانە هەردەم جێگای بایەخ و گرنگیپێدان بوونە و تەواوی پاڵپشتی و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت و چەندین پڕۆژەی دروستکردن و فراوانکردن و دابینکردنی ئامێر و پێداوستییەکان لە بواری جێبەجێکردندان، ئەمە وێڕای دابینکردنی دەرمان و چارەسەری تیشکیی و نەشتەرگەری و خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکان کە تێچوویان مانگانە چەندین ملیار دینارە.
بۆیە جارێکی تر وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە و رەتکردنەوەی هەر بیرۆکە و هەوڵێکی لەو جۆرە کە بەداخەوە چەندین کەس و لایەن دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە، لەهەمانکاتدا هاووڵاتیان و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و هەموو سەنتەرەکانی دیکەی شێرپەنجە دڵنیادەکەینەوە کە بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، هەر کێشە و کەموکورتی و پێداویستیەکیان وەکو خەرجکردنی بودجەی (بەدەل عیادە) بەپێی پێویستیان و هاوسەنگی دابەشکردن لەسەر بنەمای یەکسانی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی چاکسازی و هەموارکراو چارەسەر دەکرێت.
هەروەها هەموو پاڵپشتی و ئاسانکاریەک دەکەین بۆ کۆمپانیاکانی دابینکەر بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان لە وەزارەتی دارایی لەپێناو بەردەوامبوونی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٩ حوزەیران ٢٠٢١