خانوبه‌ره‌ى هەرێم: هەزاران هاوڵاتی عەرەب، زەوی و خانوویان لەهەرێم كڕیوەو به‌ناویانه‌وه‌ تۆماركراوه‌

کوردستان

27/06/2021‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 

بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هیچ رێگرییەک نییە لەبەردەم هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ کڕینی زەویوزار لە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت: هەزاران هاوڵاتی عەرەب، زەوی و خانوویان لە هەرێمی کوردستان كڕیوەو به ناویانەوە توماركراوە.

لوقمان عومەر، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەری هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری وەزارەتی دادی ڕاگەیاندووە:هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هەرشوێنێكی هەرێمی كوردستان موڵك بكڕێت و هـیچ كێشەیەكی نیه و پێویستی به هـیچ رێکارێکی تایبەت نیه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەكو (نفوس و ره گه زنامه ی عێراقی یان كارتی نیشتیمانی).

بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەری هەرێم جەختیكردووەتەوە لەوەی، هـیچ رێگریه ك نیه بۆ كڕینی زه وی كشتوكاڵی تەنها هەندێك رێوشوێنی ئاسایشی پێویسته، بۆ دڵنیا بوونه وه لەوەی نەوەک ئەو کەسەی زه وییه كه دەكڕێت سه ر به داعش و گروپە تیروریستیەکان بێت، ئەگینا هـەموو هـاووڵاتیەكی عێراقی مافی هـەیه هـەر موڵكێك کە بیەوێت بیكڕێت، ئه و رێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هـه موو هاووڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت.

بەوتەی بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەری هەرێم، هه زاران هاووڵاتی عه رەب، زه وی و خانوویان كڕیوه و به ناویان توماركراوه و هـیچ كێشه یەكیان نییه، ته نانه ت هـەركەسێكیش بیەوێت موڵک له برایانی عه رەب بکڕێتەوە، تەواوی ئاسانكاریان بۆ دەكرێت و پێشوازیان لێدكریت.

ساڵی 2016 بە بڕیارێك پارێزگاری پێشوی سلێمانی ڕێگەی بە تاپۆكردنی زەوی و خانووی بەو هاوڵاتیە عەرەبانە دا، كە بە ئاوارەیی هاتونەتە هەرێمی كوردستانەوە و ئەمەی دەنگدانەوەی زۆری جەماوەری و میدیایی لێكەوتەوە" دواتر ئەنجومەننی پارێزگای سلێمانی بڕیارەكەی پارێزگای سلێمانی ڕەتكردەوە و تاپۆكردنی موڵكی لەسەر هاوڵاتیانی عەرەب لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگرت.