شارپرێس:
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كوردستان ده‌كات‌و له‌مه‌ترسیه جدیه‌كانى سه‌ر هه‌رێم ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"پێشتر ده‌مان وت ته‌نها چیاكان دۆستمان بون، به‌ڵام ئێستا چیاكانمان داگیركه‌رێكى كوردستان هاتوه‌و داگیرى كردوه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا پارتى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داونه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، ده‌شڵێت:"دوا كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌مان 100 هه‌زار دۆلار تێچوه‌كه‌ى بوه".
جه‌میل هه‌ورامى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا ڕایگه‌یاند، "پێشتر چوار حزب پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بون، به‌ڵام له‌دواى كۆنگره دوو حزبى دیكه‌ش به‌شدارین له‌كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌وانیش بزوتنەوەى گۆڕان‌و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریه به‌وپێیه‌ى دوو حزبى تێكۆشه‌رن‌و له‌سه‌رده‌مى شاخ خه‌باتیان كردوه‌و پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوه، ئێستا ئه‌ندام‌و نوێنه‌ریان له‌كۆمه‌ڵه هه‌یه".
وه‌كو خۆى وتى:"له‌هه‌رێمى كوردستان له‌و حزبانه‌ى خه‌باتیانكردوه ته‌نها پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شدارییان نییه له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، به‌هیواین له‌كۆنگره‌ى داهاتوو ئه‌وانیش به‌شداریی بكه‌ن، هه‌رچه‌ند بۆ دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داینه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌ردانى خودى مه‌سعود بارزانیمان كرد‌و په‌یڕه‌وه‌كه‌مان پێدا، زۆرى به‌دڵ بوو پێیڕاگه‌یاندین كه لیژنه پێكده‌هێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا پارتى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بوه".
سه‌باره‌ت به‌تێچوى دوا كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و سه‌رچاوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆیان خه‌رجكراوه هه‌ورامى ئاشكرایكرد، "له‌وڵاتانى جیهان به‌گشتى 11 كۆمیته‌مان هه‌یه‌و نزیكه‌ى 15 ئه‌ندامیان بۆ كۆنگره هاتنه‌وه بۆ كوردستان‌و هاوكات له‌زاخۆوه تا خانه‌قین ئێمه ئه‌نداممان هه‌یه‌و سه‌رجه‌میان به‌شداریی كۆنگره‌یان كرد، تێچوى هه‌موو مانه‌وه‌و خه‌رجیه‌كانیان تا ئه‌وكاته‌ى كۆنگره به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه بوو".
وتیشى:"هه‌ربۆیه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم 50 هه‌زار دۆلار‌و هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى 50 هه‌زار دۆلاریان بۆ خه‌رجكردین بۆ ئه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێت، تێچووى كۆنگره‌ى ئێمه زۆر كه‌میش بوو به‌به‌راورد به‌كۆنگره‌ى حزبه‌كان، كۆنگره‌ى حزبه‌كان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 200 بۆ 300 هه‌زار دۆلار تێچویه‌تى".
له‌باره‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ش جه‌میل هه‌ورامى جه‌ختیكرده‌وه، "كێشه‌ى گه‌وره بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزى حزبه، حزبه‌كه‌ى هه‌رچى پێده‌ڵێت، ئه‌وه جێبه‌جێده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى په‌یامێك به‌و پێشمه‌رگانه‌ى خۆى بڵێت كه له‌لیوا هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه‌ن وه‌رنه ده‌ره‌وه له‌وه‌زاره‌ت ئه‌وا دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه بۆ پارتیش ڕاسته".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو پێشمه‌رگه نا، به‌ڵكو دوو ئاسایش‌و دوو پۆلیسیشمان هه‌یه، هیچ تێكه‌ڵیه‌ك دروست نه‌بوه، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌بینین چه‌ندین كه‌س كه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان لاى پارتى هه‌یه له‌سلێمانین‌و له‌سلێمانى فه‌رمانى گرتنیان هه‌یه له‌هه‌ولێرن".
له‌باره‌ى فشاره‌كانى ئه‌مریكاش بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه جه‌میل هه‌ورامى وتى:"یه‌كه‌م فشارى ئه‌مریكا له‌و ڕوه‌وه نه‌ناردنى 25 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌یه، دواتر نه مه‌شق‌و نه چه‌كیش به‌لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ناده‌ن‌و هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ناكه‌ن".
هه‌ورامى باسى په‌یامه‌كه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى له‌عێراق كرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ڕاشكاوانه له‌هه‌ولێر وتى وامه‌زانن ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ئارامى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه قسه‌ى فاڵگره‌وه‌یه‌ك نییه، پێشبینى ڕۆژنامه‌نوسێك نییه، ئه‌وان ئاگاداریان كردینه‌وه، ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌فه‌وتێین".
هۆشداریی به‌به‌رپرسانى باڵا‌و بڕیار به‌ده‌ستى حزبه‌كانداو ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو بێته پێشه‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه سیاسییه‌ى ئێستا له‌هه‌موو كه‌س زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه پاره‌و مومته‌له‌كات‌و ده‌ستكه‌وت هه‌موو شتێكیان له‌هه‌ر كه‌سێكى ئه‌م وڵاته زیاتره".
هه‌روه‌ك نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌فه‌رامۆشكردنى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و نه‌یشارده‌وه، "ئێمه له‌ساڵى 2013وه فه‌رمانمان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى 5700 پارچه زه‌وى، به‌شێك له‌وانه‌ى فه‌رمانیان هه‌یه كۆچى دواییان كردوه یان شه‌هید بون، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵاممان ناداته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى حكومه‌تیش به‌شداربوین‌و داواى ئه‌و زه‌ویانه‌مان كرد، ئه‌وانیش وتیان به‌دواداچون ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن به‌سه‌رچاو".
هه‌روه‌ك جارێكى دیكه جه‌میل هه‌ورامى ئه‌وه‌ى به‌بیر هێنایه‌وه، "داوا له‌سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كورد ده‌كه‌م ئاگاداربن له‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت، چونكه پێشتر ده‌مان وت ته‌نها چیاكان دۆستمانن، ئێستا چیاكانمان داگیركه‌رێكى كوردستان هاتوه‌و داگیرى كردوه بۆیه تكایه ئاگاداربن".
ش.هـ