شارپرێس:
بەگوێرەی کەناڵی "زڤیزدا"ی ڕوسی، مارینا مامایڤا پسپۆڕی بوار خۆراکیی ڕوسی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵەکە باسی لەمەترسییەکانی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆری توند بەمنداڵانی خوار تەمەنی سێ ساڵی كردوه.
پزیشکەکە باسی لەوەکردوە، زۆرجار دایکانو باوکان لەکاتی پلە گەرمەکانی ڕۆژدا منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە دەرەوە کە بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ تیشکی خۆریان بەردەکەوێتو بڕێکی زۆر لەتیشکی سەروو بنەوەشەیی وەردەگرن، ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی منداڵەکە دەبێت، لەکاتێکدا واباشترە منداڵ لەوکاتانەدا لەژێر سێبەردا بمێنێتەوە.
پسپۆڕە ڕوسییەکە هۆکاری ئەوەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە لەتیشکی خۆر توانای ئەوەی هەیە لەماوەی 20 خولەکەدا پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بەرزبکاتەوە، لەوکاتەدا منداڵەکە توشی حاڵەتێک دەبێت کە پێی دەوترێت (هەتاو بردن).
لەسەر ئەو بنەمایە مامایڤا ڕێنمایی دایکانو باوکانی کردوە کە تەنها بەیانیانو کاتی خۆرئاوابون ڕێگە بەمنداڵەکانیان بدەن بچنە دەرەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی