کەشناسیی هەرێم دابەزینی پلەکانی گەرما ڕاگەیاند

کوردستان

21/07/2021‌ 1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


کەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام سبەینێ دو بۆ سێ پلە دادەبەزێت و فێنک دەکات. 


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 45 سلێمانی 46، دهۆک 44، کەرکوک 48 و هەڵەبجە 45 پلەی سەدی دەبێت. 

بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سبەینێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەشوهەوا فێنک دەکات و دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت.

س.س