لێکۆڵینەوەی نوێ : ڤاکسینی فایزەر هیچ مەترسییەک لەسەر دڵ و لولەکانی خوێن درووست ناکات

تەندروستی

21/07/2021‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی فەڕەنسی کە رۆژی دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای فایزەر دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرهەمی دەهێنێت مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاد ناکات.

سەرپەرشتیارانی لێکۆڵینەوەکە لە راپۆرتەکەیاندا باسیان لەوەکردووەکە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ئەو دڵنیاییەی داوە کە خۆکوتان بە ڤاکسینی فایزەر هیچ پەیوەست نییە بە زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لای کەسانی سەروو ٧٥ ساڵییەوە، جا کەسەکە بە یەک ژەم خۆی کوتابێت یان دوو ژەم.

هەروەک ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ ئەنجامیداوە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ڤاکسینی کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ڤاکسینی فایزەر ناسراوە، توانیویەتی ١٠ ئەوەندەی ڤاکسینی سینۆڤاکی چینی دژە تەن دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەجەستەی ئەو کەسانەدا درووست بکات کە خۆیان پێکوتاوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە