چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی واژۆ بكات

وەرزش

22/07/2021‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گرێبەست لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەستپێكردووە، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە ئەوگرێبەستە رەت دەكاتەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، یانەی چێڵسیی ئینگلیزی پەیوەندی بە بینی زەهافی بەڕێوبەری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی كردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە واژۆ بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، چواردەورەكەی لیڤاندۆڤسكی بە گرێبەستەكە قایلن، بەڵام یانەی بایرن میونخ هەموو هەوڵێكی چێڵسی بۆ ئەو گرێبەستە رەت كردووەتەوە.

لیڤاندۆڤسكی تەمەنی 32 ساڵە، گۆڵكاری وەرزی رابردووی خولی ئەڵمانی بووە، هەروەها لە جامی یۆرۆی 2020 توانی 3 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا تۆمار بكات.

رەنج رەسول