فراکسیۆنی یەکگرتوو: لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووە

کوردستان

22/07/2021‌ 1279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 12 مووچەیان هەر بەتەواوی وەرنەگرتووە".

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا دەڵێت "لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووەو 12 مووچەیان هەر بەتەواوی وەرنەگرتووەو 10 مووچەشیان بەلێبڕینەوە وەرگرتووە".

دەشڵێت "پێویستە  چیتر حکومەت ستەم لە فەرمانبەران نەکات و لەبەرامبەر ئەرکەکانیاندا مافەکانیان بۆ دەستەبەربکات، لەسەرەتایی ترینی مافەکانیشیان وەرگرتنی مووچەی تەواوە بەبێ دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوت کردن".

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لە لابردن یان کەمکردنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کۆببێتەوە.