شارپرێس:
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیرانى عێراق بڕیارێك لهبارهى داهاتى 100 ههزار بهرمیل نهوتى ڕۆژانهوه دهردهكات، ڕاوێژكارێكى كازمی-ش وردهكاریی زیاتر لهبارهى ئهو بڕیارهوه ئاشكرادهكات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی، سەباح عەبدولەتیف ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق دەستیکردوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادیدا، بۆئەوەی دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراقو چین لەپڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە بەکاربهێنرێت.
وتوشیەتی:"هەموو ئەو کێشە یاساییانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراقو چیندا هەبون چارەسەرکراونو لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوشدا دەستکراوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادییدا".
ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە لەسندوقێکدا دادەنرێتو دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چینیدا لەپڕۆژەکانی بواری ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەکاردەهێنرێت.
بەوتەی ڕاوێژکارەکەی کازمی، لەسەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەدا چوار پڕۆژەی گەورە جێبەجێدەکرێن کە ئەوانیش بونیادنانی 91 هەزار یەکەی نیشتەجێبونه لەمەدینە سەدری بەغدا بەبەهای ههشت ملیار دۆلار، لهگهڵ دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسریە کە بەردی بناغەکەی دانراوە، ههروهها دروستکردنی ههزار خوێندنگە لەسەرتاسەری عێراق، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوو ئاوەڕۆ لەچوار ناوچەی بەغدای پایتەخت.
عەبدولەتیف باسی لەوەشکردوە، ڕێککەوتننامەی نێوان عێراقو چین بەردەوامدەبێت تاوەکو یەکێک لەلایەنەکان داوای ڕاگرتنی دەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی