دێست بۆ ئەوەی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە 3 بۆندی رەت كردەوە

وەرزش

29/07/2021‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سێرجینۆ دێستی ئەمریكی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ ئەوەی تەمەنی پێگەیشتنی وەرزشیی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە تەواو بكات، سێ بۆندی رەت كردەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە، دێست ئامادە نییە بچێتە هیچ یانەیەكی تر و نایەوێت گوێبیستی هیچ بۆندێك ببێت، تەنانەت ئەگەر موچەی ئەو یانانە لە موچەی یانەی بەرشلۆنە زۆرتریش بێت.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامە كەتەلۆنییەكە، یانەكانی ئەرسیناڵی ئینگلیزی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و مۆناكۆی فەڕەنسی گرنگی بە گرێبەستی دێست دەدەن.

دێست تەمەنی 21 ساڵە، لە ساڵی 2020 لە یانەی ئەمستەردامی هۆڵەندییەوە رووی لە بەرشەلۆنە كرد، تا ئێستا 42 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، 3 گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكی دروستكردووە.

رەنج رەسول