پۆگبا لە بارەی چارەنوسی خۆیەوە چی بە هاوڕێكانی وتوە ؟

وەرزش

29/07/2021‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكروەتەوە، پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە هاوڕێكانی لە یانەی شەیتانە سورەكان وتوە: "مانچستەر یونایتد جێدەهێڵم".

پۆگبا لە هاوینی ساڵی ئایندە گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد كۆتایی پێدێت، ئەگەر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكەدا نوێنەكاتەوە دەتوانێت بە خۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گرنگییەكی زۆر بە گرێبەستی پۆگبا دەدات و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەو یاریزانە روو لەو یانە فەڕەنسییە دەكات.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری پۆگبا ببێت، بۆ ئەوەی بە پارەی ئەو یاریزانە بتوانێت هەندێك لەو پارەیە قەرەبوو بكاتەوە كە لە گریبەستی سانچۆ و ڤاران بەكاریهێناوە.

رەنج رەسول