قوباد تاڵەبانی پۆستێکی نوێی وەرگرت

کوردستان

29/07/2021‌ 10846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەشوێنگرەوەی لاهور شێخ جەنگی کە دەستی لەپۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی کشاندەوە، لەکۆبونەوەدان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری سلێمانی‌و لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی، گۆڕان‌و یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیان بەکۆبونەوە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.