شارپرێس:
پرۆفیسۆری ئەڵمانیی ئەلێکساندەر
لێرشڵ دەڵێت پێکەنین لەڕووی دەروونیی و جەستەییەوە چەندین سوودی گەورەی بۆ مرۆڤ
هەیە.
لێرشڵ کە مامۆستای بایۆلۆجی و ئاکارە لە زانکۆی
یاکوبس لەشاری بریمنی ئەڵمانیا دەڵێت: پێکەنین چەکێکی کارایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی
سترێس و خەمۆکی و دڵەراوکێ، بەشێوەیەک سنوورێک بۆ دەردانی هۆڕمۆنی خەمۆکی (ئەدرینالین) و ( کۆرتیزۆڵ) دادەنێت و
یارمەتی دەردانی هۆڕمۆنی ئاسوودەیی (سیرۆتۆنین) دەدات.
پرۆفیسۆرە ئەڵمانییەکە هەروەک
وتویەتی: پێکەنین وادەکات بتوانرێت بەشێوەیەکی قوڵتر هەناسە بدرێت، ئەمەش هاوکار
دەبێت لە گەیاندنی ئۆکسجین بەشێوەیەکی باشتر بۆ بەشەکانی جەستە و دواجار
چالاککردنی دڵ و لوولەکانی خوێنی بەدودا دێت.
جگە لەوەی پێکەنین لەڕێگای کاراکردنی
"خانە تییەکانCells T" و " Gamma Interferon "، کار لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی