شارپرێس
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند: هه‌رێمی كوردستان پابەندە به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و باشتكردنی كاری دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆكایەتی هەرێم، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا لەگەڵ له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ڤانسانت گیووم پووپوو، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و ڤێسا هاككینن باڵیۆزی فینله‌ندا له عیراق كۆبوویەوە.
نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر جه‌ختی له پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و باشتكردنی كاری دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرده‌وه.
تاوتوێكردنی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ناسراو به ده‌ڵتا كۆرۆنا، دۆخی هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ڕۆڵی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و فینله‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كان بوو.
س.س