شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له ئیداری گه‌رمیان له كۆمپانیایه‌كی نیشته‌جێبون بڕی 138500دۆلاری ئه‌مریكی و 50 ملیۆن دیناری عێراقی دزراو پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی پاره‌كه ده‌ستگیركراون.
عه‌لی جه‌مال وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به شارپرێسی ڕاگه‌یاند، بڕی 138500 دۆلاری ئەمریکی و پەنجاملیۆن دینار لەکۆمپانایەکی گەرمیان دزراوە .
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەوپارەیە لە قاسەی کۆمپانیایەکی وەبەرھێنانی نیشتەجێ بون دزراوەو پێنچ کەسیش لەسەری دەستگیر کراون.
هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌گه‌رمیان موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی كفری دزراو ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی دزیكردنی گه‌وره‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له10 ڕۆژدا.
ئ.ق