شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 8وه دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات‌و وته‌بێژى حكومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "25ى ئه‌م مانگه دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات"، ده‌شڵێت:"ئه‌و داهاته‌ى دێته ده‌ستى حكومه‌ت مانگانه، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه"، له‌ئه‌گه‌رى ناردن‌و نه‌ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غداش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كوردستان 24ى ڕاگه‌یاند، "دڵنیایی به‌موچه‌خۆران ده‌ده‌ین له25ى مانگه‌وه دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات‌و هه‌موو ئه‌وله‌ویه‌تێكى حكومه‌تیش له‌ده‌ستكه‌وتنى داهات پله‌ى یه‌كه‌م بۆ موچه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هیوادارین له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین‌و 100% دابه‌شبكه‌ین، له‌دوو ڕۆژی ڕابردوشدا به‌هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی عاشورا له‌حكومه‌تی عێراق پشوو بوو، بۆیه هیوادارین پاره‌ی ئه‌م مانگه زوو ڕه‌وانه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له25ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌كه‌ى نه‌نارد حكومه‌تى هه‌رێم به‌چ میكانیزمێك موچه دابه‌شده‌كات، جوتیار عادل وتى:"به‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌و بەچاودێری وردی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ك داهات زیادیكردوه، ئێستاش كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان جێگیره، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكده‌ده‌ین موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی داهات‌و جوڵه‌ی ئابوری‌و بازرگانی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی ئه‌و داهاته هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت‌و پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا هه‌بێت، به‌ڵام له‌ناو هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، پێشینه هه‌ر بۆ موچه‌یه".