شارپرێس:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، 20 هه‌زار موچه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه‌و پێداچونه‌وه‌یان پێداده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی نایاسایی بن ده‌بڕدرێن.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، به‌سود وه‌رگرتن له سیستمی بایۆمه‌تری بۆ تۆماركردنی موچه‌خۆران 20هه‌زار مووچه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاركردن به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و موچانه‌ی نایاسایین ببڕدرێن.
وتیشی، هه‌ربه‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دروست ده‌كرێت.
لایخۆشیه‌وه ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی كۆدێكی بێهاوتاوه ئه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆران ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی سیستمی بانكیه‌وه موچه وه‌ربگرن و له‌سه‌ره‌تادا ئه‌ژماری بانكی بۆ 450هه‌زار موچه‌خۆی شارستانی و هێزه ئه‌منیه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كرێته‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاكسازی هه‌ر موچه‌خۆرێك دوو موچه‌ی هه‌بێت و به‌پێی یاسا رێك نه‌خرابێت ئوا موچه‌یه‌كیان ده‌بڕدرێت.
ئ.ق