داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکرێت نەخۆشخانە 100 قەڕەوێڵەیی گەرمیان تەواو بكات

کوردستان

14/09/2021‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لە یاداشتێكدا تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی داوا لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت دەكات نەخۆشخانە ١٠٠ قەڕوێڵەییەکەی گەرمیان تەواو بكات.

 تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستانی ماوەیەکە دەستی کردوەتە کەمپینێکی چڕی هەڵبژاردن و داوای دەنگی هاوڵاتیان دەکات.

ئەو تۆڕە یاداشتەكەی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی كردووە و دەڵێت: لە بەرامبەر ئەوەی داوای دەنگی هاوڵاتیان دەکات پێویستە بەڵێن بدا و کرداریش بنوێنێ بۆ باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیانی ناوچەکە، پێویستە بەڵێنی تەواوکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەڕوێڵەیی منداڵان لە کەلار بدات. 
س.س