شارپرێس:
شكستی ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به به‌ڵگه‌هینانه‌وه نییه، به‌ڵكو واقعه و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی واشنتۆن دانیپێدا ده‌نێن. بن ڕودوس- ی ڕاویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما له گۆڤاری (فۆڕه‌ین ئه‌فیرز) ی ئه‌مریكی له‌وباره‌وه نوسیوویه‌تی كه لیبیا و عێراق و ئه‌فغانستان و سۆماڵ بێ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا حاڵیان له ئێستا باشتر ده‌بوو.
پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه بریتییه له هۆكاره‌كانی شكستی ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 20 ساڵی ڕابردوودا كه بریتین له:
یه‌كه‌م/ تێنه‌گه‌یشتنێكی وورد و ڕاست و دروست بۆ كه‌لتوری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه
مه‌به‌ست جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان كۆمه‌ڵگا باوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌كانه؛ هه‌ندێك له ده‌سته‌بژێرانی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه بره‌ودان به تیۆری "پاشاگه‌ردانی به‌رهه‌مدار= الفوضى الخلاقة" وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گوێره‌ی پێودانگ و به‌ها خۆرئاواییه‌كان ده‌كرێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌كان له‌و بواره‌دا شكستیانهێنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پێچه‌وانه بوونه‌وه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان تووشی پاشاگه‌ردانی و پشێوی و توندوتیژی و لێكترازانی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی و نه‌ژادی كرد و به ته‌واوی چه‌مكی ده‌وڵه‌تدارییان لێكهه‌ڵوه‌شاند، ئه‌وان دووباره خۆیان هاویشته‌وه ناو باوه‌شی لاگیری لاوه‌كی دژه‌ده‌وڵه‌تی وه‌ك هۆزگه‌رایی و ناوچه‌گه‌رایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی.
بۆیه دیدگای ئه‌مریكییه‌كان سه‌باره‌ت به دیموكراسی و ئابووری بازاڕ و بازرگانی ئازاد و به‌های دیكه‌ی له‌م بابه‌ته، بێ له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌ریی ژینگه و دابونه‌ریت و كه‌لتوره باوه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، سه‌خت و دژوار بوو سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ك نه‌خشه‌سازانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا خه‌ونیان پێوه ده‌بینی. بۆ نموونه واشنتۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كه لیبیای ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی نه‌وت زوو به زوو ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ر به خۆرئاوا و بازاڕێك بۆ كۆمپانیاكانی چه‌كسازی خۆرئاوا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وڵاته بوو به مۆته‌كه‌یه‌كی ئه‌منی و باوه‌شێكی گه‌رمی تیرۆر و توندڕه‌ووی، لیبیا بووه ڕێڕه‌ووێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ته‌واوی ناوچه‌ی كه‌ناری ئه‌فریقیا.
دووه‌م/ كه‌می پاره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژێر سایه و دروشمی دووباره بنیاتنانه‌وه و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسیدا بوو، به‌ڵام واشنتۆن ته‌نها گوژه‌مه پاره‌یه‌كی كه‌می بۆ دووباره‌بنیاتنانه‌وه و په‌ره‌پێدان ته‌رخان كرد و باقی دیكه‌ی خسته خزمه‌ت بواری سه‌ربازییه‌وه، ئاماره‌كان ده‌ڵێن خه‌رجی ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان نزیكه‌ی ترلیۆنیك دۆلار بووه، له‌و پاره‌یه ته‌نها 130 ملیار دۆلار بۆ په‌ره‌پیدان و 10 ملیار دۆلاریش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌و وڵاته‌دا ته‌رخانكرا بوو.
سێیه‌م/ نه‌بوونی دیدگایه‌كی ستراتیژی ئه‌مریكی دوورمه‌ودا
سه‌ره‌تا سه‌ركرده ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئامانجیان دووباره بنیاتنانه‌وه و چه‌سپاندنی كه‌لتوری دیموكراسی و به‌ها خۆرئاواییه‌كانه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، دواتر كه ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن هاته‌سه‌ركار وتیان ئامانجی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بنیاتنانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تداری نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وان بۆ جه‌نگان دژ به تیرۆر هاتوونه ئه‌و وڵاته. ئه‌م ستراتیژیه‌ته بێسه‌ره‌وبه‌ره زیانی گه‌وره‌ی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یاند و متمانه‌داری ئه‌و وڵاته‌شی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه، هۆكارێكیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه فشه‌ڵ و لاوازبن، تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش سنوری قه‌ڵه‌مڕووی تیرۆر به‌رفراوان بوو، ڕێكخراوه توندڕه‌ووه‌كانیش بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جوگرافی خۆیان فراوانتر كرد. ئه‌و كات له ساڵی 2001 بۆشایی ئه‌منی ته‌نیا له ئه‌فغانستان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر عێراق و سوریا و لێبیاشی گرته‌وه.
چواره‌م/ خراپ ئیداره‌دانی ته‌وژمی به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011
ئه‌و كات ئه‌مریكا پێی وابوو ده‌كرێت ئه‌و هێزه ئیسلامییانه ببنه نموونه‌یه‌ك بۆ ئیسلامی سیاسی میانه‌ڕه‌وو و جێگه‌ی ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه بگرنه‌وه، له ئاكامدا ئه‌و گروپه ئیسلامییانه به هۆی كه‌م ئه‌زموونیان له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و كایه‌ی سیاسی شكستیانهێنا، په‌رتبوون و دابه‌شكارییه‌كی گه‌وره‌یان تووشی كۆمه‌ڵگاكانیان كرد، ئه‌مه‌ش هه‌لی بۆ هێزه هه‌رێمییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان خۆشكرد ده‌ست له كاروباریان وه‌ربده‌ن، هه‌روه‌ك له یه‌مه‌ن و سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران ڕوویدا. ئه‌گه‌ر گه‌لانی عه‌ره‌بی فریای خۆیان نه‌كه‌وتبان و خۆیان له ده‌ستی ئه‌و هێزه توندڕه‌ووانه ده‌رباز نه‌كردبایه، ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه‌ی ئه‌مریكا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وته‌وه، هه‌روه‌ك له له ساڵی 2013 له میسر ڕوویدا و كۆتاییان به حوكمڕانی ئیخوانه‌كان هێنا.
پێنجه‌م: فه‌رامۆشكردنی واشنتۆن بۆ هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی له داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئێران له 20 ساڵی ڕابردوودا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی تاران له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بێته‌وه، توانیشی هێزێك موشه‌كی پێشكه‌وتوو دوورمه‌ودا بنیات بنێت كه ده‌توانی ئامانجه دووره‌كانی بپێكێت و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه‌ش وای له واشنتۆن كرد دووباره جێگۆڕكی به هێزه‌كانی بكات له وڵاتێكی وه‌ك عێراقدا، توانستی ئه‌مریكاشی لاواز كرد له‌وه‌ی جڵه‌وگیری ستراتیژیه‌تی پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران بكات.
شه‌شه‌م/ سیاسه‌تی ڕازیكردن و نه‌رمینواندن و خۆگونجاندنی واشنتۆن له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان.
ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌رمینواندنی واشنتۆن له به‌رامبه‌ر گروپی ئیخوان موسلمین؛ واشنتۆن خه‌مسار و خاوخلیچ بوو له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و ڕێكخراوه ئیسلامییانه بخاته لیستی تیرۆره‌وه، چونكه باوه‌ڕی وابوو ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی په‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپ و ڕێكخراوانه‌دا به‌رژوه‌ندی و ئامانجه ستراتیژییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی"نه‌شیش بسوتێ و نه كه‌باب" ی واشنتۆن له سوریا و عێراق و وڵاتانی دیكه‌ش، زیانێكی گه‌وره‌یان به ئه‌مریكا گه‌یاند.
حه‌وته‌م/ كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا به واشنتۆن
به‌ڵگه نه‌ویسته كه دابڕانێكی گه‌وره له نێوان گوفتار و كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌ی به‌متمانه‌ی نێوان ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، واشنتۆن نه‌ك هه‌ر ده‌ستبه‌رداری ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه بوو كه له ساڵی 2011 فه‌رمانڕه‌وای بوون، به‌ڵكو له هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنانه‌شی په‌شیمان بۆوه كه پێی دابوون؛ وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره واشنتۆن له بره‌ودان به توانستی سه‌ربازی هاوپه‌یمانه‌كانیشی پاشه‌كشه‌ی كرد له‌وه‌ی بتوانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببننه‌وه و هاوسه‌نگی هێز له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا دروست بكه‌ن.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه:
هۆكاره‌كانی هه‌موو ئه‌و شكستانه‌ی سه‌ره‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه واشنتۆن باوه‌ڕی وابوو كه ده‌توانێت ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپانه‌ی بگوازێته‌وه ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه و پراكتیزه‌یان بكات، به‌ڵام نه‌یزانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا باوانه ئاماده‌باشی له ئامێزگرتنی ئه‌و به‌ها و پرنسیپانه‌یان نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بێسه‌ره‌وبه‌ری ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و ساڵانه‌ی دوایدا، وایكرد ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به فه‌رمی پشتیوانی له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن.
كاتێك دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی پێشوو بڕیاری ناردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووی ئه‌مریكا" وه‌سف كرد، وایكرد ڕێژه‌ی متمانه‌داری به سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌كانی ئه‌مریكا له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت، ئه‌مه‌ش هه‌ژموونی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا لاواز كرد. هه‌ندێك جار واشنتۆن بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاوكێشه ستراتیژییه‌كانی، له گۆشه‌نیگای ژماره و هاوكێشه ئابوورییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد، بۆیه بڕیاری جێهێشتنی ته‌واوی ناوچه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، پێگه‌ی جیهانی ئه‌مریكا لاواز ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانستی كڕینی چه‌كی ئه‌مریكی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه، چونكه ئه‌و هاوبه‌شبه‌ندییه‌ی نێوان واشنتۆن و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ته‌نها له بواری بازرگانی و چه‌كسازیدا نییه، به‌ڵكو په‌لده‌هاوێت بۆ گه‌لێك كایه‌ی هاوبه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و ستراتیژی.
پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی : موسته‌قبه‌ل
نووسینی: یوسف جومعه حه‌داد
وه‌رگێڕانی: لوقمن حاجی قادر