شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، گەڕانەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پاکستان، بۆ گەیاندنی چوار مەرجی ئێرانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەوانە سەپاندنی سیستمی یاسایی نوێ بەسەر گەرووی هورمز، وەرگرتنی قەرەبوو، گەرەنتی دژی دەستدرێژی سەربازیی داهاتوو و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.
گەڕانەوەی عێراقچی بۆ ئیسلام ئاباد پەیوەندی بە دانوستانە ئەتۆمییەکانەوە نییە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی کارنامەی عێراقچی لەم سەردانەدا گەیاندنی مەرجەکانی ئێرانە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بە پاکستان کە ناوبژیوانە.
ڕوونیشیکردەوە، لەنێو ئەو پرسانەی عێراقچی دەیوروژێنێت، سەپاندنی سیستمی یاسایی نوێ بەسەر گەرووی هورمز، وەرگرتنی قەرەبوو، گەرەنتی لەدژی هەر دەستدرێژییەکی سەربازیی، هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.