ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی: تەندروستیی ئەیاز کەرەم تێکچوە

کوردستان

18/09/2021‌ 1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تیمی کوردستانی عێراقی cpt بڵاویكردەوە، دوای 11 ڕۆژ لەمانگرتن، دۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنوسی سزادراوی بادینان "ئەیاز کەرەم" تێکچوەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.


لەڕاگەیەندراوێكدا تیمی کوردستانی عێراقی cptی ئەمریكی ئاماژەی بەدۆخی ئەیاز كەرەم یەكێك لەڕۆژنامەنوسە سزادراوەكانی بادینان كردوە، كە دوای 11 ڕۆژ لەمانگرتن، دوێنێ دۆخی تەندروستی تێکچوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی ئەو ڕێكخراوە، لەئێستادا ئەیاز کەرەم لەژێر چاودێری پزیشکیدایە لەزیندانی چاکسازیی گەوران لەھەولێر.

لەڕۆژی 6ی ئەم مانگەوە، هەریەك لەمەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، چالاکوانانی دەستگیرکراوی بادینان مانگرتن تا مردنیان دەستپێکردوەو بەدوای ئەوانیشدا بەگشتیی 82 ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوانی بادینان دەستیان بەمانگرتن لەخواردن کردوە.

س.س