فایزەر حەبی دژە کۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت

جیهان

29/09/2021‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکیی بۆ پیشەسازیی دەرمان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە کلینیکییەکانیان لەسەر بەرهەمهێنانی حەبێک بۆ ڕێگریکردن لەتوشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەقۆناغی مامناوەندەوە بۆ قۆناغی پێشکەوتوو گواستۆتەوە.


لەئێستادا چەندین کۆمپانیا کار لەسەر بەرهەمهێنانی دژە ڤایرۆسی دەکەن کە لەڕێگای دەمەوە بخورێت‌و هاوشێوەی دەرمانی "تامیفلۆ"ی دژە ئەنفلۆنزاو بەهۆیەوە ڕێگریی لەگەشەکردنی نەخۆشییەکە بۆ ئاستێکی مەترسیدار دەکات.

لای خۆیەوە مایکڵ دۆڵستن گەورە زانای کۆمپانیاکە وتویەتی:"پێمانوایە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا هەیە سەبارەت بەتوشبوانی ڤایرۆسەکەو ئەوانەی توشی دەبن، پێویستی بەچارەسەرێکی کارا هەیە کە بتوانێت لەگەڵ کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکە ببنە تەواوکەی یەکتر".

ئەو دەرمانە کە ناوی "PF-07321332"ی لێنراوە لەمانگی ئازاری ساڵی ڕابردوەوە لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە پەرەی پێدەرێت‌و تاقیکردنەوەی کلینیکی لەسەر 2660 کەسی پێگەیشتوو بۆکراوە، بەشداربوانیش ئەوانەن کە ئاماژە سەرەتاییەکانی توشبون بەنەخۆشییەکەیان لەسەر دەرکەوتوە یان یەکەمجارە دەزانن کە توشی نەخۆشییەکە بون.