پەیامێکی گرنگ لە ئەمریکاوە بۆ عێراق

عیراق

06/10/2021‌ 3958 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد و وتی "دەرفەتێکی چارەنوسسازە"، هاوکات ئەمریکا بووە یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەی دان بە هەڵبژاردنەکەی عێراقدا دەنێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەلێکی چارەنوسسازە بۆ دەنگدەرانی عێراق تا بتوانن بڕیار لە ئایندەیان بدەن.

بەوتەی بلینکن، وەک وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، دان بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەنێت.

وەزیری دەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە چڕیی کاریانکردوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق.

بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.