سوپرایزێكی نوێ لە گرێبەستەكەی سەڵاح ئاشكرا بوو

وەرزش

07/10/2021‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، پێنج یاریزان لە خولی ئینگلتەرا لە ناویشیاندا محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپول لە گرێبەستەكانیان بەشێكی تایبەت بە تۆپی ئاڵتونی هەیە و دەتوانن بۆ ئایندە پشتی پێ ببەستن.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، یەكێك لە مەرجەكانی گرێبەستی محەمەد سەڵاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپول ئەوەیە، ئەگەر ئەو یاریزانە نەتوانێت تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت ئەوا دەتوانێت بچێتە یەكێك لە یانەكانی بەرشەلۆنە یاخود ریاڵ مەدرید.

گرێبەستی محەمەد سەڵاح لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2023 كۆتایی پێدێت، یانە ئینگلیزییەكە ترسی لێ نیشتووە بەوەی پاش تەواو بوونی گرێبەستی سەڵاح رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ ئیسپانیا چاوەڕوانكراوە.

جێگەی باسە سەڵاح بە سەرچاوەی سەركەوتنەكانی یانەی لیڤەرپول دادەنرێت و لەگەڵ یانەكەیدا نازناوی خولی ئینگلیزی و خولی پاڵەوانێتی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

رەنج رەسول