ریاڵ مەدرید داوای تۆپی ئاڵتونی بۆ بنزیما دەكات

وەرزش

11/10/2021‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پاش ئەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە خاوەنی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا پیرۆزبایی لەو هەڵبژاردەیە كرد.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی 2-1 لە ئیسپانیای بردەوە و گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان لەلایەن كەریم بنزیماوە تۆمار كرا.

بەو بۆنەیەوە یانە ئیسپانییەكە داوای لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا كردووە كە بنزیما بپاڵێون بۆ تۆپی ئاڵتونی.

لە ماوەی پێشوو رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ بنزیمای لەگەڵ سێ یاریزانی تردا دیاریكردووە بۆ ئەوەی ببێت بە خاوەنی باڵۆندۆر.

رەنج رەسول