شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا گەیشتە سعودییە.
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا گەیشتە سعودییە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆدەبێتەوە.
سەردانەكەی شەرع هاوكاتە لەگەڵ كاراكردنی بەڵێننامەی بەرگری هاوبەشی هاوپەیمانی مەككە لەنێوان سعودییە و توركیا و پاكستان.
بەگوێرەی ئەم بەڵێننامەیە بەخێرایی دەست دەكرێت بە بڵاوەپێكردنی هێز و هاوكاری سەربازی بۆ سعودییە لەلایەن توركیا و پاكستانەوە.
سەردانەكەی شەرع لەكاتێكدایە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە گروپە چەكدارە سوریاییەكان بۆ شەڕی حوسییەكان دەگوازرێنەوە یەمەن.