یەرەكە شەهیدبوونی گەریلایەكی لە پێنجوێن ڕاگەیاند

کوردستان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە باڵی سەربازی پەژاك لەڕاگەیەندراوێكدا شەهیدبوونی گەریلایەكی لە سنوری پێنجوێن ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەكەی یەرەكەدا هاتووە "لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا، هاوڕێیەكمان بە ناوی چەكدار پایتەخت لە هەرێمی پێنجوێن، لە كاتێكدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەركی شۆڕشگێڕیی خۆی بوو، بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراوەوە شەهید بووە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی یەرەكە، ئەو گەریلایەی یەرەكە خەڵكی شاری ئامەدی باكوری كوردستانە، بەڵام هۆكاری شەهیدبوونەكەی ئاشكرانەكراوە.