دیاریکردنی نرخی فەرمی دۆلار بە 150 هەزار دینار رەتدەکرێتەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە تاکو ئێستا نرخی فەرمی دۆلار لە رەشنوسی بودجەی 2027 دیاریکرابێت و دەڵێت، پێشنیارکراوە لەنێوان 140 تاکو  150 هەزار دینار دیاری بکرێت.


رێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کوبونەوەو چەندین پرسیان تاوتوێکردوەو وەزیری دارایی دڵنیاییدا کە لەرەشنوسی بودجەی 2027دا موچەی موچەخۆران بەتەواوەتی زامنکراوە ".

لەبارەی نرخی فەرمی دۆلاریش، رێبوار ئەوڕەحمان باسی لەوەکردوە،" تاکو ئێستا بەفەرمی نرخی دۆلار لەرەشنوسی بودجەی 2027 دیارینەکراوە و گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامن ".

وتیشی،" پێشنیارکراوە نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان 140 تاکو  150 هەزار دینار دیاری بکرێت ".