شارپرێس:
نوێ كردنەوەی گرێبەستی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی
گرفتی تێكەوتووە و یانەكە نایەوێت ئەو یاریزانە بە خۆڕایی لە دەست بدات.
پێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردوەتەوە، عوسمان دیمبڵی و راڤا یۆستی
بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بە یانەكەیان ووتوە گرێبەستی یاریزانە
فەڕەنسییەكە نوێ دەكەنەوە.
رۆژنامەكە نوسیویەتی، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە متمانەی بە قسە و بەڵێنەكانی
بەڕێوبەری كارەكانی دیمبڵی كە ساڵی ئاییندە گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیپانییەكە كۆتایی
پێدێت، نییە.
رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی بەرشەلۆنە زانیاری
دەستكەوتووە كە بەڕێوبەری كارەكانی دیمبڵی بە یانەی یۆڤانتۆس و لیڤەرپول و پاریس
سان جێرمان و چێڵسی راگەیاندووە كە ئامادەن گرێبەست واژۆ بكەن.
رەنج رەسول