کورسییەکەی زاخۆ بۆ یەکگرتوو یەکلایی دەبێتەوە

کوردستان

15/10/2021‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موسەنا ئەمین کاندیدى دەرچووی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند، کێشەی کورسیەکەی زاخۆ بە بەرژەوەندی یەکگرتوو یەکلایی بووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای ژماردنی ٨٨ سندوق کە کێشەی تێدا بوو عومەر کۆچەر بە کۆکردنەوەى ٤٠٣٦ دەنگ سەرکەوتنى بەدەستهێناوە.

هەروەها کاندیدکەی دیکەش کە عەبدولواحید بووە ٩٣٦ دەنگی هێناوەو نەیتوانیوە سەرکەوێت.

لە زاخۆ کێشەیەک لەنێوان پارتى و یەکگرتوو لەسەر ژمارەی دەنگەکانى  عومەر کۆچەر دروست بوو کە یەکگرتوو پارتى تۆمەتبار دەکرد بە دەستکاریکردنى دەنگەکان.

س.هـ