بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە سۆران كەسێك كوژرا

کوردستان

15/10/2021‌ 1317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە گەرەکی بەختیاری لە شارۆچکەی سۆران، شەڕ دروست بوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


بەوتەی پۆلیسی قەزای سۆران، شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نیوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە بووە، لەو شەڕەدا کەسێکی بە تەمەن کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەڕەكە چەکی تێدا بەکارهاتووە و هەردوولا ماوەیەكی زۆر ڕووبەڕووی یەكتری بونەتەوە، لە ئێستا هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێكراوە و دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

س.س