شەوێک مانەوە لە"دابڕاوترین هۆتێلی جیهان" بەنرخێکی خەیاڵییە

هەمەڕەنگ

17/11/2021‌ 1245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانیی، هۆتێلی "شیڵدرۆن چەلێت" کە دابڕاوترین هۆتێلە لەجیهانداو دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە، تەنها شەوێک مانەوە تێیدا بەرامبەر بە10 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

هۆتێلەکە لەپێنج ژور پێکهاتوەو دەکەوێتە سەر ڕۆخی هەڵدێری دۆن شیڵدرۆن لەسەر ڕوباری سەهۆڵینی ڕۆس لەویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا، ڕێگای گەیشتن بەهۆتێلەکەش تەنها لەڕێگای ئاسمانیی‌و بە فڕۆکە دەبێت.

بەرزی شیڵدرۆن چەلێت لەئاستی ڕوی دەریاوە 1829 مەترە، ناوچەکەش بەوە جیادەکرێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لەورچ‌و گورگ‌و ئاژەڵە کێوییەکانی لێیە.

سەرپەرشتیارانی هۆتێلەکە خزمەتگوزاری گواستنەوە بەهێلیکۆپتەرو دابینکردنی ژەمە خۆراکییەکان پێشکەش بەمیوانان دەکەن، ئەوە جگە لەبونی  ژمارەیەک چالاکیی وەک خلیسکان لەسەر بەفرو سەرکەوتن بەسەر چیاو ڕاوەماسیی.

زە سەن باسی لەوەکردوە، ژورەکانی هۆتێلەکە دیزاینێکی پانۆرامیان هەیەو بەسەر دیمەنی سروشتیی دڵڕفێندا دەڕوانن، لەیەک کاتیشدا جێگای مانەوەی 10 میوان دەبێتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی