شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی
مانچستەر سیتی رۆژی هەینی توشبوونی كیڤین دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانە
ئینگلیزییەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
گواردیۆلا بە رۆژنامەنوسەكانی راگەیاند،
بەداخەوە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دی برۆین لە وڵاتی بەلجیكا ئەرێنی دەرچوو.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوە كرد، دوو رۆژ پێش
ئێستا ئەو راستییەمان بۆ ئاشكرا بوو، كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەیە، بارودۆخی
تەندروستی كیڤین باشە و هیوادارین هەموو شتێك باش ببێت.
راهێنەری یانە مان سیتی رونی كردەوە، ئەو
یاریزانە بۆ ماوەی 10 رۆژ كەرەنتینە كراوە.
رەنج رەسول