هاندەرانی ریاڵ مەدرید سوكایەتی بە یاریزانێك دەكەن

وەرزش

21/11/2021‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گاریس بێڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رۆژی هەینی لە دەرەوەی یاریگای راهێنانەكان، لەلایەن هاندەرانی ریاڵ مەدریدەوە رووبەڕووی جنێو و سوكایەتی بووەتەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، بێڵ دوای تەواوبوونی یارییەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وێڵز توشی پێكان بووە و تا ناوەڕاستی مانگی ئاییندە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەك بكات.

هەواڵی پێكانی بێڵ هاندەرانی یانە ئیسپانییەكەی توڕەكردووە، هاندەران وا بیردەكەنەوە بێڵی تەمەن 32 ساڵ یاریكردن لە هەڵبژاردەكەی لە یاریكردن لە یانەكەی بە باشتر دەزانێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی ماركا، رۆژی هەینی پاش هاتنە دەرەوەی لە یاریگای راهێنانەكان لە پایتەختی ئیسپانیا، بێڵ رووبەرووی جنێو بووەتەوە و چەند شتێكیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلەكەی كردووە.

گرێبەستی بێڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ساڵی ئاییندە كۆتایی پێدێت و یانە شاهانەییەكە بە نیاز نییە گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بكاتەوە كە موچەی ساڵانەی 17 ملیۆن یۆرۆیە.

رەنج رەسول