بۆ یەكەمجار رامۆس لە لیستی یاریزانانی پاریس سان جێرمان دادەنرێت

وەرزش

24/11/2021‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بۆ یەكەمجار سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی پی ئێس جی لە لیستی ئەو یاریزانانە دەبینرێت كە ئەمرۆ بەشداری لە یارییەكەی بەرامبەر مانچستەر سیتی دەكەن لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

بەهۆی پێكانی ماسولكەوە تا ئێستا رامۆس بەشداری هیچ یارییەكی یانە نوێیەكەی نەكردووە.

جێگەی باسە مانچستەر سیتی پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپایە و بەدوایدا یانەی پاریس سان جێرمان دێت.