شارپرێس:
ئاگر له‌بیناى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ڕاگیرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئیداره‌ى په‌رله‌مانه‌وه هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكراده‌كات‌و ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سەرچاوەیەکى ئیدارەی پەرلەمانى كوردستانه‌وه پێیدراوه، ئه‌و ئاگره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى ڕاگرت، له‌كۆگایه‌ك كه‌وتۆته‌وه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه كه چه‌ند ته‌خته‌یه‌ك له‌و كۆگایه‌دا هه‌بوه".
ئه‌وه‌شى وت:"كۆگاكه‌ش له‌ته‌نیشت كافتریاى په‌رله‌مانه‌وه بوه‌و توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت، خۆشبه‌ختانه له‌و ئاگره‌دا هیچ كه‌س بریندار نه‌بوه‌و كه‌س زیانى به‌رنه‌كه‌وتوه".
ش.هـ