شارپرێس:
ڕۆژنامەی "العرب" لەنوێترین ڕاپۆرتیدا باس لەهەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقو دەڵێت:"پارتى ناتوانێت کاندیدێک بەهەمان قورسایی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستى سهرۆك كۆمار دیاریبکات".
ڕۆژنامەکە لەژمارەی ئەمڕۆیدا باس لەهەوڵەکانی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکاتو دەڵێت:"پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتوی عێراق وەربگرێت، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە کاندیدێکی نییە بەهەمان قورسایی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق".
لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، هەریەک لەفوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقو هۆشیار زێباری وەزیری پێشوی دەرەوەو عەدنان موفتی سەرکردەی دیاری یەکێتی، کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
هەر بەگوێرەی "العرب" بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیە بۆ ویلایەتی دوەمی سەرۆکایەتیەکە لەکۆشکی سەلام، بەڵام پێناچێت پارتی ڕازیبێت بەسوربونی یەکێتی بۆ کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح.