کۆمپانیایەکی ئەمەریکی موستیلەیەکی زیرەک بەرهەمدەهێنێت

جیهان

07/01/2022‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه


کۆمپانیای "مۆڤانۆ"ی ئەمەریکی لەمیانی بەشداریکردنی لە پێشانگای ئامێرە ئەلیکترۆنییە بەکاربەرییەکان لە شاری لاس ڤێگای ئەمەریکا موستیلەیەکی زیرەکی ئاشکراکرد، کە دەتوانێت چەندین ئەرکی هەستیار لەناو جەستەدا ئەنجام بدات.

کۆمپانیا ئەمەریکییەکە رایگەیاندووە، کە موستیلەکە ڕێژەی پەستانی خوێن، ڕێژەی شەکری ناو خوێن، تێکڕای لێدانەکانی دڵ، زیاد و کەمکردنی ژمارەی لێدانەکانی دڵ، تێکرای هەناسەدان و کوالێتیی خەوتن، پلەی گەرمی جەستە و تێربوونی خوێن بە ئۆکسجین دەپێوێت.

مۆڤانۆ ئەوەشی وتووە، کە موستیلە زیرەکەکە لە ناوەراستی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت، بەڵام هێشتا نرخەکەی ئاشکرا نەکردووە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی