پرۆتێستەکانی کازاخستان

مەلەفی تایبەت

08/01/2022‌ 836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زاهیر باهیر

پرۆتێستەکانی کازاخستان پێی نایە ڕۆژی حەوتەمییەوە لەگەڵ کوژرانی زیاتر لە 15 خۆپیشاندەرو برینداربوونی سەدەهای ترو نزیکەی 2000 کەسیش دەستبەسەرکراون.  هاوکاتیش لەهێزی پۆلیس‌و ئاسایش‌و سەرباز 543 کەس برینداربوون‌و هەرەسیشی بەحکومەت هێنا.

چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو بەگوێرەی ئەو پەیمانەی کە ناویCollective Security Treaty Organization [ڕێکخراوی بازرگانی‌و پاراستنی جەماعی] کە لەنێوان 6 وڵاتی وەکو: ڕوسیاو ئەرمینیاو بیلاڕوس‌و کازاخستان‌و گرگستان‌و تاجیکستاندا هەیە، هەر کامێکیان توشی تالوکەی ئابوری یا ئاسایشی‌و سیاسی بونەوە ئەوە دەکرێت لەلایەن ئەوانی دیکەیانەوە هاوکاری بکرێن.

سەرۆکی کازاخستان داوای یارمەتی لەهاوپەیمانانی کردوەو هەر چوارشەممەش سوپای ڕوسی گەیشتنە فریای. هۆکاری هاتنەسەر شەقامی خەڵکی کە لەڕۆژئاوای وڵاتەوە دەستیپێکرد هەر زوو بڵاوبووەووە بەزۆربەی شارەکانی کازاخستانا.

بەرزبوونەوەی نرخی وزە بوو کە لەکاتێکدا کە حکومەتی ئەوێ‌و خەڵکەکەی لەسەر دونیایەك کانزای سروشتی دانیشتون جگە لەنەوت‌و غاز تەنانەت لەسەدا 40 یۆرانۆمی جیهان لەو وڵاتەیە.  

لەڕاستیدا بەرزبوونەوەی نرخی وزە خاڵی تەقینەوەیە، دەنا بێکاری‌و هەژاریی‌و نرخ بەرزی پێداویستییەکانی ژیان‌و گەندەڵی هۆکاری سەرەکی دیکەن لەڕوودانی ئەم خۆپیشاندانە گەورەیەدا. گەندەڵی پرسێکی سەرەکییەو زۆرێك لەزەوی‌و ئاسمان سەرچاوەی دەریایی موڵکی کۆنە سەرەكکۆمارەکەو خێزانەکەیەتی: نورسوڵتان.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، حکومەت هیچ جۆرە هێڵێکی بەیەکەوەبەستینی وەکو تەلەفۆن‌و ئینتەرنێت‌و سۆشیال میدیای نەهێڵاوەتەوەو هەمووی بڕیون، هاوکاتیش ڕاپۆرتەکان ئەوەش دەڵێن، حکومەت‌و هێزەکانی کۆنترۆڵ‌و دەسەڵاتیان لەدەستداوە، بەڵام ئاشکرانییە کە خەڵك ئەم جەنگەی دەباتەوە یا نا، گەرچی ئەوەی کە گرنگە بەرهەڵستیکردنی زوڵم‌و  زۆرو ستەمکاران‌و دەسەڵاتە، مانەوەی ڕۆحی زیندوانەی خەڵکییە، هاوبەشبوونی خەم‌و  نگەرانییەکانیان‌و ئەنجامدانی کاری جەماعییە.

بەپەلە