بە فەڕمی كۆتینیۆ پەیوەندی بە یانەیەكی ئینگلیزییەوە كرد

وەرزش

08/01/2022‌ 540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تەمەن 30 ساڵ بە فەڕمی گەڕایەوە بۆ خولی ئینگلیزی و پەیوەندی بەیانەی ئەستۆن ڤێلاوە كرد.

یانەی ئەستۆن ڤێلا ئاشكرای كرد، گرێبەستی كۆتینیۆ بەشێوەی خواستنە و ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لە یانە ئینگلیزییەكە تەواو دەكات.

بەگوێرەی هەواڵە وەرزشییەكان، كۆتینۆ لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو دەگاتە یانەی ئەستۆن ڤێلا و یاریگای فیلا پارك.

جێگەی باسە لەم وەرزەدا ئەستۆن ڤێلا خاوەنی 22 خاڵە و لە پلەی سیانزەی ریزبەندی خولی ئینگلیزییە.

رەنج رەسول