ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای ئێرانی کوشت

جیهان

08/01/2022‌ 9782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بۆردوومانێکی ئەمریکا لە سوریا، بەرپرسێکی باڵای ئێران کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی "نەهر" لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای بوکەمال-ی سوریا و بەدیاریکراویش لەناوچەی ساڵحیە، لەبۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا "حاج عەباس" جێگری "حاج حسێن" فەرماندەی پاسداران لە سوریا کوژراوە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە بۆردوومانەکەدا چەند پێگەیەکی چەک و تەقەمەنی پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی لە سوریا کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا حکومەتی ئێران بەفەرمی کوژرانی ئەو بەرپرسە باڵایەی وڵاتەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.